وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زیادبوونی هێزە بیانییەکان هۆکاری ناسەقامگیریی عێراقە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زیادبوونی هێزە بیانییەکان هۆکاری ناسەقامگیریی عێراقە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانێک لەبارەی زیادکردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق، بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و تۆمەتبارکردنی ئێران بەو هێرشانە، هەڕەشە لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق دروست دەکات.

سەعید خەتیبزادە لەبارەی زیادکردنی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق، رای گەیاندووە، ئێران هەست بە زیادکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکات، کە ئەو زیادبوونەی هێزە بیانییەکان خۆی هۆکارێکە بۆ ناسەقامگیری لە عێراق.

رۆژی پێنجشەممە 18-2-2021، یێنس سۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رای گەیاند، بڕیاری زیادکردنی هێزەکانی ناتۆیان لە عێراق لە 500 راوێژکاری سەربازییەوە بۆ چوار هەزار راوێژکار، داوە.