لە سێ ناوچەی مێردین، هێزەكانی ئاساییشی توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی PKK ئەنجام دا، بەڵام هیچ زانیارییەك له بارهی ئهجامی ئۆپهراسیۆنهكه و وادهی كۆتاییهاتنی ئاشكرا نەكراوە، كە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە چی بووە و، كەی كۆتایی پێ دێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بهشی توركیی ئاژانسی (سپوتنیك) بڵاوی كردووەتەوە، لە 18 گەڕەكی مێردین قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا ئۆپەراسیۆن كۆتایی پێ دێت.
پارێزگاری مێردین لە راگەیاندراوێكدا داوا لە خەڵك دەكات نەیەنە دەرەوە، چونكە زانیاریی هەیە چەند چەكدارێكی PKK دزەیان كردبێتە ناو مێردین و دەیانەوێت كاری تیرۆرستی بكەن، بۆیە بۆ پاراستنی گیانتان لە ماڵەوە مەیەنە دەرەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئۆپەراسیۆنەكە بۆ دەستگیركردنی ئەو ئەندامانەی PKK و چەند چەكدارێكە، هەروەها بە شوێن ئەو كۆگایەدا دەگەڕێن كە چەك و تەقەمەنیی زۆری تێدایە و PKK بەردەوام بەكاری دەهێنێت.