دوای وەزیری ناوخۆ وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی سعوودیە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوای وەزیری ناوخۆ وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەردانی سعوودیە دەکات

دوای سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ شانشینی سعوودیە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 21-2-2021، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی، گەیشتە سعوودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، گەیشتە ریاز.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رای گەیاندووە، فوئاد حوسێن و فەیسەڵ بن فەرحان تاوتوێی پەیوەندییەکانی ریاز و بەغدا و دوایین هەنگاوەکانی لێژنەی هەماهەنگیی باڵای سعوودیە و عێراق، دەکەن.