بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 22/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، ته‌نیا له ئاسمانى دهۆك هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا په‌یدا ده‌بن.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه 23/2/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.



