ڕه‌حمان سیاوی، حه‌یرانبێژی ناسراوی هه‌ولێر، به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز)، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/2/22، ڕه‌حمان سیاوی كۆچی دوایی كرد.
ڕه‌حمان سیاوی خه‌ڵكی هه‌ولێره، زیاتر له دیوه‌خان و به‌رنامه هونه‌ری و فۆلكۆرییه‌كاندا حه‌یران و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كردووه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرابوو.