مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکەوە دەدرێ

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات کە ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەیەکەوە  دەدرێت.

میران بەکر، بەرپرسی نووسینگەی میدیایی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ(باسنیوز) رای گەیاند: "ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا ھاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە  دەدرێت".

گوتیشی: "کێشەی مووچەی لیوای ١٢ی وەزارەتی پێشمەرگەش چارەسەر کراوە، ئەوانیش بەبێ لێبڕین مووچەکەیان دەدرێت".