گوندی گرەبان، گوندێکی رووسییە لە پارێزگای کرماشان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە پایتەختی گوڵاوگرتن و بۆنخۆشی ناوی دەرکردووە.
گرەبان سەر بە قەزای هەرسینە و شوێن و مەزارگەی ژمارەیەک لە پیرەکانی یارسانە. دانیشتوانی ئەم گوندە یارساننشینن و بیناسازییەکەی رووسییە.
جووتیارانی گوندەکە خەریکی بەخێوکردنی باخەگوڵن و دروستکردنی گوڵاو لە گوڵەباخ لەناو ئەم گوندە مێژووییەکی کۆنی هەیە و زیاترین گوڵاوی گوندەکە بۆ وڵاتی فەرەنسا هەناردە دەکرێت. پیشەی خەڵکەکەی باخەوانی، مەڕداری، دروستکردنی گوڵاو و دروستکردنی نەمامگەیە.
گرەبان شوێنێکی پیرۆزە بۆ یارسانەکان، چونکە چەندین شوێنی پیرۆزی وەکوو ئۆجاخی حەزرەتی ئاغابەخش و ئۆجاخی پیرەکانی دیکەی یارسانی لەخۆ گرتووە و خواردن و مانەوە لەناو ئەو ئۆجاخانە بۆ گەشتیاران لە هەموو رۆژانی هەفتە، جیا لە رۆژی هەینی، بەبێ بەرامبەرە.