وەزیری راگەیاندنی حکوومەتی سۆماڵ رای دەگەیەنێت، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەوڵ دەدات سۆماڵیش وەک لیبیا و یەمەن لێ بکات.
عوسمان ئەبوبەکر، وەزیری راگەیاندنی حکوومەتی سۆماڵ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، حکوومەتی سۆماڵ لە 17-9-2020 لەگەڵ سەرۆکی هەرێمەکان کۆ بووەوە و رێککەوتن لەسەر سازکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە مانگی 11ـی 2020 و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵات لە مانگی 2ـی 2021.
عوسمان ئەبوبەکر هەروەها رای گەیاندووە، دوای دیاریکرنی وادەکان، سەرۆکی هەرێمەکان سەردانی ئیماراتیان کرد و دوای گەڕانەوەشیان، مەرجی نوێیان خستە بەردەم حکوومەت و تەگەرەیان بۆ هەڵبژاردنەکان دروست کرد.
وەزیری راگەیاندنی سۆماڵ دەوڵەتی ئیماراتی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سۆماڵ تۆمەتبار کردووە و رای گەیاندووە، ئیمارات هەوڵ دەدات سۆماڵ وەک لیبیا و یەمەن تووشی شەڕی ناوخۆیی بکات.