كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی سەربازی لە ئەبوزەبی کرایەوە

پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی سەربازی لە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-2-2021، 15ـەمین گەڕی پێشانگای (ئیدێکس) بۆ تەکنۆلۆژیای بەرگری و پێشانگای بەرگریی دەریایی (نافدێکس) 2021، لە ئەبوزەبی کرایەوە و تا رۆژی 25-2-2021 بەردەوام دەبێت.

ئەمساڵ 900 کۆمپانیای سەربازی لە 60 وڵاتی جیهان بەشداریی پێشانگاکەیان کردووە و دوایین چەک و تەکنۆلۆژیای سەربازیی وڵاتەکانیان، نمایش کردووە.

چاوەڕێ دەکرێ چەندین گرێبەست بە بەهای دەیان ملیار دۆلار لەنێوان کۆمپانیاکان و حکوومەتی وڵاتان لە میانەی رۆژانی پێشانگاکە، واژۆ بکرێن.