پسپۆڕێکی تەندروستی: تا دوو مانگی تر کۆرۆنا نامێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی تەندروستی: تا دوو مانگی تر کۆرۆنا نامێنێت

پسپۆڕ و ئەکادیمییەکی ئەمەریکی موژدە دەدات بە هەموو جیهان کە تا دوو مانگی تر پەتای کۆرۆنا نامێنێت.

مارتی مەکاری، پزشک و ئەکادیمی لە زانکۆی هۆپکینزی ئەمەریکی، بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی راگەیاندووە، لە مانگی 4ـی 2021دا ژیان لە جیهان ئاسایی دەبێتەوە.

مارتی مەکاری هۆکاری ئەو گەشبینییەی بۆ دروستبوونی بەرگریی گشتی لە خەڵکی سەرجەم جیهاندا  دژی پەتای کۆرۆنا دەگەڕێنتەوە و رای دەگەیەنێ کە لە شەش هەفتەی رابردوودا، تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەڕێژەی %77 کەمی کردووە.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 111 ملیۆن و 730 هەزار و 956 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا، دوو ملیۆن و 475 هەزار و 190 کەس گیانیان لەدەست داوە.