یەكێتیی پزیشكانی توركیا: رۆژانە لە توركیا١٠٠ كەس بە كۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەكێتیی پزیشكانی توركیا: رۆژانە لە توركیا١٠٠ كەس بە كۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن

یەكێتیی پزیشكانی توركیا، داوایەكیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی توركیا کردووە و دەڵێن، نابێت ژیان ئاسایی ببێتەوە، چونكە كۆرۆنا رۆژانە ١٠٠ دەكاتە قوربانی.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەی لەگەڵ كابینەی حكوومەت کرد و داوای كرد لە ١ی٣ی٢٠٢١ بە چەند قۆناغێک ژیان لە توركیا ئاسایی ببێتەوە و وەزارەتی تەندروستییش پشتگیری ئەو داوایەی كرد.

بەڵام یەكێتیی پزیشكانی توركیا، هۆشداری دەدات بە وەزارەتی تەندروستی و دەڵێ، رۆژانە بەهۆی كۆرۆناوە١٠٠ گیان لەدەست دەدەن، ئیتر چۆن دەتانەوێت ژیان ئاسایی بكەنەوە.

هەروەها هۆشداری داوە ئەگەر بێت و ژیان ئاسایی ببێتەوە، شەپۆلێكی تری كۆرۆنا روو لە توركیا دەكات و ئەوكات ناتوانن پێشی پێ بگرن.

یەكێتیی پزیشكانی توركیا، پێی وایە تاكو توركیا بەتەواوی هاووڵاتییانی نەکوتێ، ژیان ئاسایی ناکرێتەوە.

داواشی کردووە کە وەزارەتی تەندروستیی پەلە بکا تاکوو تەواوی هاووڵاتییانی توركیا سوود لە پێكوتەی كۆرۆنا وەربگرن.