دوایین ریزبەندی.. عێراق لە یەدەگی نەوتدا پێنجەمین وڵاتی جیهانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ریزبەندی.. عێراق لە یەدەگی نەوتدا پێنجەمین وڵاتی جیهانە

بەپێی دوایین ریزبەندی لەبارەی یەدەگی نەوت لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتییەوە، عێراق پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتەوە پێنجەمین وڵاتی جیهانە.

ریزبەندییەکە لەلایەن دەزگای (GFP)ی تایبەت بە ریزبەندییەکان بۆ 92 دەوڵەتی خاوەن یەدەگی نەوت لە ساڵی 2021 ، کراوە.

بەپێی ریزبەندییەکە، عێراق لە باری یەدەگی نەوتەوە پێنجەمین وڵاتی جیهانە و لە ناو لە وڵاتانی عەرەبیشدا دووەمە.

ریزبەندیی جیهانی:

یەکەم/ ڤەنزوێلا، 302 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.

دووەم/ سعوودیە 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.

سێیەم/ کەنەدا

خاوەنی 170 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.

چوارەم/ ئێران

خاوەنی 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.

پێنجەم/ عێراق

خاوەنی 148 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە.