كه‌مال محه‌مه‌د، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیى خۆی به ناوی (ڕێگا ناده‌م) بڵاو كرده‌وه.
ڕه‌نگی بێتووشی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، شادمیر نامۆ ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، بڕیار فه‌تاح له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، كلیپه‌كه له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب)دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كه‌مال محه‌مه‌د له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك گۆرانیشی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2021دا ژماره‌یه‌ك كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه.