ترەمپ وتارێک لەبارەی داهاتووی کۆماریخوازەکانەوە پێشکەش دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ وتارێک لەبارەی داهاتووی کۆماریخوازەکانەوە پێشکەش دەکات

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وتارێک لەبارەی داهاتووی پارتی کۆماریی وڵاتەکەی (کۆماریخوازەکان)ەوە، پێشکەش دەکات.

ئاژانسی (ریتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، کە کۆماریخوازەکان لە رۆژانی 25 تا 28-2-2021 کۆنگری خۆیی ساز دەکات.

وەک رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا (2017 - 2021)، وتارێک لە رۆژی کۆتایی کۆنگرەکە، پێشکەش دەکات.

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، کە لە وتارەکەیدا، تیشک بخاتە سەر داهاتووی پارتی کۆماری و بزووتنەوەی کۆماریخوازی لە وڵاتەکەی.

ترەمپ (کاندیدی کۆماریخوازەکان) لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا، کە لە رۆژی 3-11-2020 بەڕێوە چوو، لە بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا.