ئاو بە تەنیا میوە و سەوزە وەکوو پێویست خاوێن ناکاتەوە و بۆ پاککردنەوە و شۆردنەوەی میوە و سەوزە پێویستە سوود لە مەواد و پاککەرەوەی سروشتی وەر بگری، کە زیانیشی نەبێ.
شارەزایان لە بەشی ماڵداریی پێگەی فەرمیی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، شۆردنەوەی سەوزە و میوە بە ئاو و چەند کەوچک خەلی سێو، جگە لەوەی سەوزە و میوە جوان خاوێن دەکاتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر و درێژخایەنیش بەتازەیی ڕایان دەگرێ، واتە ئەگەر میوە بەم گیراوەیە بشۆی، زوو تێک ناچن و ماوەیەکی زۆر بەتازەیی دەمێننەوە.