كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارەی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

بڕیاره لەم هەفتەیە نیوەی پارەی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ئێوارە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی راگەیاندووە کە لەم هەفتەیەدا نیوەی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 بۆ هەموو ئەو جووتیارانەی کە ناویان لە لیستەکان تۆمار کراوە، دەدرێت".

بەپێی راگەیەندراوەکە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر چڕکرنەوەی هەوڵەکان لەپێناو دانی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی داهاتوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە بڕی ئەو پارەیەی کە بڕیارە بنێردرێ 268 ملیار دینارە، بەڵام کۆی گشتیی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان زیاترە لە 577 ملیار دینار.