میسر.. 21 بەرپرس و سەرکردەی ئیخوان موسلیمین خرانە لیستی تیرۆرەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میسر.. 21 بەرپرس و سەرکردەی ئیخوان موسلیمین خرانە لیستی تیرۆرەوە

دادگای میسری 21 بەرپرس و سەرکردەی رەوتی ئیخوان موسلیمینی وڵاتەکەی، دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021، دادگای باڵای میسر بڕیاری دا عەبدولڵا شەحاتیە، راوێژکاری محەمەد مورسیی سەرۆکی پێشووی لەکار لادراوی میسر و 20 بەرپرس و سەرکردەی دیکەی ئیخوان موسلیمین، بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەو 20 کەسەی دیکە، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، ئەندامی لێژنە باڵاکانی رەوتی ئیخوان موسلیمین بوون.

عەبدولفەتاح سیسی، کە وەزیری بەرگری بوو، لە مانگی تەممووزی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسی، سەرکۆماری میسر و سەرکردەی باڵای ئیخوان موسلیمین کرد و خۆی وەک سەرکۆماری میسر ناساند.

دوای سەرکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی، پەرلەمانی میسر یاسایەکی دەرکرد، کە تێیدا ئیخوان موسلیمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و دواتریش سعودیە و ئیمارات بە هەمان شێوە رێکخراوەکەیان بە تیرۆریست ناساند.