مه‌نده‌لی یان (مه‌نه‌لی)، یه‌كێك له ناوچه كوردستانییه‌كانى پارێزگاى دیاله و كه زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى به كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵه‌وه سه‌رقاڵن.
مه‌نده‌لی له ساڵانى سییه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو سه‌ره‌تا كراوه‌ته قه‌زا و یه‌كێك بووه له كۆنترین قه‌زاكانى عێراق و كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تى ته‌عریبه‌وه له ساڵی 1989وه كراوه به ناحیه و ئێستاش له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زاى به‌له‌دروزه، پێشتر مه‌نده‌لی قه‌زا بووه و به‌له‌دروز ناحییه، به‌ڵام ئێستا مه‌نده‌لی ناحییه‌یه به‌هۆی سیاسه‌تى ته‌عریبه‌وه له سه‌رده‌مى به‌عسدا كورده‌كانى مه‌نده‌لی له شوێنی خۆیان ده‌ركردووه و ئاواره بوونه و تاوه‌كوو ئێستا ئاسه‌وارى ته‌عریب به ته‌واوه‌تى ماوه‌ته‌وه له ناوچه‌كه.
به‌شێك له گونده كوردنشینهكانى سنوورى مه‌نده‌لی ئاوه‌دان نین، به‌شێك له هاووڵاتییانى كوردی ئاواره‌ش دواى 2003 گه‌ڕانه‌وه سنوورى مه‌نده‌لی، به‌ڵام به‌هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منییه‌وه جارێكى تر ئه‌و هاووڵاتییانه مه‌نده‌لییان به‌جێهێشت و ئاواره بوونه‌وه و هۆزه كورده دیاره‌كانى سنوورى مه‌نده‌لیش بریتین له قه‌ره‌لوس و عهواسی و مهولییه، به‌ڵام زۆرینه‌یان ئێستا له شاره‌كانى عێراقن، به تایبه‌ت ئاواره‌ى به‌غدا بوون و ئه‌وان به دیاریكراوی له 1975ـه‌وه له سنوورى مه‌نده‌لی ڕاگوێزراون.
زۆرینه‌ى دانیشتوانى گونده‌كانى مه‌نده‌لی سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵین و خاكه‌كه‌یان بۆ كشتوكاڵ زۆر به‌پیته.