كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پیاوێکی ئاوارەی سوری هاوسەرەکەی سەر دەبڕێت

پیاوێکی ئاوارەی سووری لە شوقەیەکدا، هاوسەرەکەی لەبەرچاوی منداڵەکانییەوە، سەردەبڕێت.

ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021، عەلی حوسێن (تەمەن 38 ساڵ)، لە شوقەکەیدا لە شاری (دیلۆک) عەنتاب لە باکووری کوردستان، نور جەمیل (تەمەن 36 ساڵ)، کە هاوسەری خۆیەتی، بە چەقۆ سەربڕیوە.

عەلی حوسێن لەبەر چاوی پێنج منداڵەکەی چەقۆیەکی لە سکی نوری هاوسەری داوە و دواتریش سەری بڕیوە.

میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن، کە عەلی لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی دەمەقاڵێ بووە، بەڵام نەزانراوە دەمەقاڵێیەکەیان لەسەر چی بووە.

عەلی حوسێن و خێزانەکەی هاووڵاتیی سووریان و بەهۆی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەیانەوە، ئاوارەی باکووری کوردستان و تورکیا ببوون.