سێ تەقینەوە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویان دا و قوربانی هەیە.
پۆلیسی ئەفغنستان رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 20-2-2021، سێ تەقینەوە بەهۆی بۆمبی لکێندراو بە سێ ئۆتۆمبێل لە سێ ناوچەی کابوڵ، روویان داوە.
پۆلیسی ئەفغانستان هەروەها رایگەیاندووە، لانی کەم بەهۆی سێ تەقینەوەکەوە، پێنج هاووڵاتی و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە و دووی دیکەش بریندار بوون.