میلیشیایەکی سەر بە ئێران مووشەکەکانی لە تونێلەکانی داعش دەشارێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میلیشیایەکی سەر بە ئێران مووشەکەکانی لە تونێلەکانی داعش دەشارێتەوە

میلیشیای فاتمیونی ئەفغانی، کە سەر بە سوپای قودسی ئێرانە، مووشەکەکانی لە تونێلەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەشارێتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، چەند رۆژێکە فاتمیون دەستی بە گواستنەوەی مووشەک و چەکە قورسەکانی لە تەویلەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە نزیک شاری مەیادین لە پارێزگای دێرەزوور گواستووەتەوە تونێلەکانی داعش لە دەوروبەری هەمان شار.

ئەو هەنگاوەی میلیشیای فاتمیون بۆ پاراستنی مووشەکەکانیەتی لە هێرش و بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، کە بەردەوام لە سووریا دەیانکاتە ئامانجی بۆردومانەکانی.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، لە دژی گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە ناردنی چەک و چەکدار پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات و بەرپرسانی ئیسرائیلیش بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە رێگا نادەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سنوورەکانی ئیسرائیل نزیک ببنەوە.