مارکێتێک لە ئەمریکا، وەک هاوکارییەک بۆ خەڵکی، کە بەهۆی شەپۆڵێکی سەرماوسۆڵەوە رووبەڕووی ژیانێکی سەخت بوونەتەوە، کەلوپەلەکانی بە خۆڕایی دەداتە کڕیارەکانی.
مارکیتی (HEB) لە گەڕەکێکی شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێکساس، بە کڕیارەکانی گوتووە، ئەگەر پارەی کاشتان نییە، کەلوپەلەکان بەخۆڕایی ببەن، ”پارەمان ناوێ“.
چەند رۆژێکە شەپۆڵێکی بەفربارین و سەرما چەندین شاری ئەمریکای گرتووەتەوە و کارەبای نزیکەی 200 هەزار خانوو لە ویلایەتی تێکساس بڕاوە، بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر رووبەڕووی ژیانێکی سەخت بوونەتەوە.