پەرلەمانتارێكی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە رێكخراوێکی سەر بە PKK، لەلایەن دادگای ١٦ی تاوانەكانی توركیاوە سزای دوو ساڵ نیو بەندکردن حوکم دراوە و بەو هۆیەشەوە مافی پەرلەمانتاریی لێ دەسەندرێتەوە.
عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلۆ پەرلەمانتاری HDP، تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ بە نهێنی سەر بە PKKیە و پروپاگندەیان بۆ دەكات، بۆیە دادگا سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ بڕییەوە.
بڕیارەكە رەوانەی پەرلەمانی توركیا كراوە و دوای ئەوەی خوێندنەوە بۆ بڕیارەكە دەكرێت، ئیدی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغلۆ مافی پەرلەمانتاریی لێ دەسەندرێتەوە و رەوانەی زیندان دەكرێت.
گەرگەرلیئۆغلۆ لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) ڕەخنەی لەو بڕبارەی دادگا گرتووە و نووسیویە: "بڕیارەكە تەواو سیاسییە و یاسایی نییە و دووشەممە قسەی خۆم دەبێت".
بە گوێرەی مادەی ٨٤ی دەستووری توركیا، هەر پەرلەمانتارێك لە لایەن دادگاوە سزای بەسەردا بسەپێندرێت و سزاكەی بەندکردن بێت بۆ ماوەی یەک ساڵ پەرلەمانتاریی لێ دەسەندرێتەوە.