شانشینی بەریتانیای یەکگرتوو پرۆژەیەک لەبارەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەدات بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەریتانیا رۆژی پێنجشەممە 18-2-2021 پرۆژەکەی داوە بە هەر 14 ئەندامەکەی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بەپێی پرۆژەکە، بەریتانیا داوا دەکات وڵاتانی گەورە و دەوڵەمەند پێکوتەی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابین بکەن.
پێشتر دۆمینیک راپ، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رای گەیاندبوو، نزیکەی 160 ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا لە ناوچەی ناکۆکی لەسەرەکان و شەڕەکان دەژین و مەترسیی پێنەگەیشتنی پێکوتەی دژکۆرۆنایان لەسەرە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە پێنج وڵاتی هەمیشەیی (ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، چین و رووسیا) و 10 وڵاتی ناهەمیشەیی، کە دوو ساڵ جارێک دەبنە ئەندام، پێک دێت.
پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019 لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا و تا ئێستا 111 ملیۆن و 291 هەزار و 735 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوونە و لەو ژمارەیەشدا، دوو ملیۆن و 465 هەزار و 543 کەس گیایان لەدەست داوە.