دینا، خانمه گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (درود) بڵاو كرده‌وه.
دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، رێشاخ محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕانیه‌یه، نزیكه‌ی چوار ساڵه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك كلیپه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ ده‌كات.