له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ 28 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ 28 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 507 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌‌‌‌ 20/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 603 ھەزار و 813 کەس.

تا ئێستا لە ئەمریکا 507 هه‌زار و 746 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 18 ملیۆن و 803 ھەزار و 723 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.