به‌پێی نوێترین ئاماری ڕه‌وشی په‌تای كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، تا ئێستا زیاتر له 110 ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌سیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
نوێترین ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19/2/2021، ده‌ریده‌خه‌ن كه تا ئێستا 110 ملیۆن و 859 هه‌زار و 998 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تووشی په‌تاكه بوون. هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، تا ئێستا 2 ملیۆن و 452 هه‌زار و 926 كه‌س به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه و 85 ملیۆن و 803 هه‌زار كه‌س و 818 كه‌س له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به 28 ملیۆن و 523 هه‌زار و 524 كه‌س، زۆترین تووشبووی تێدا تۆمار كراوه و له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه.
په‌تای كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی ساڵی 2019 له شاری وهانی چینی سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه، به هۆیه‌وه باری كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یاندرا و وڵاتانی جیهان ڕووبه‌ڕووی ره‌وشێكی سه‌خت بوونه‌وه، هه‌رچه‌نده ژماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌ك روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ڕیكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری له باره‌ی په‌یڕه‌ونه‌كردنی ڕینوێنییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌دا.