لە کاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ڕەچاونەکردنی ڕێنوێیە تەندروستییەکان هۆشداری بە خەڵک دەدات، بەڵام بەپێی ئامارێکی ئاژانسی (رۆیته‌رز) ڕۆژانه، له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ژماره‌ی تووشبوان به پەتای كۆرۆنا کەم دەبێتەوە. تەندروستیی جیهانی له فه‌رامۆشكردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی هۆشداری دەدات.
دابه‌زینی ژماره‌ی تووشبوون و مردنه‌كان بەهەۆی پەتای کۆرۆنا هاوكاته له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی دابڕانی گشتی و سنوورداركردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ بەریەککەوتنەکان، له كاتێكدا حكوومه‌ته‌كان سەرقاڵی بەراورد و لێکۆڵینەوەی وردن لە شه‌پۆڵە یه‌ك له دوای یه‌كەکانی په‌تای کۆرۆنا، هاوکات پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ كار و منداڵان بۆ قوتابخانه‌كان تاوتوێ دەکەن.
له كاتێكدا خه‌ڵك گه‌شبینه به دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه، هاوکات بڵاوبوونەوەی هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێ نوێی ڤایرۆسه‌كه نیگه‌رانیی له كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كان دروست كردووه.
ماریا ڤان كێرخۆف، پزیشكی نه‌خۆشییە گوازراوەکان له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له جنێف، له پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "كاتی ئه‌وه نییه واز له هۆشداری بهێننین، چونکە ناكرێت جارێكی تر حاڵه‌تی تووشبووب و مردنەکان زیاتر ببن".