سەندیکای زێڕنگەران: هەر پارچە زێڕێک كوالێتییەکەی باش نه‌بێت مۆڵه‌تى هێنانى پێنادەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەندیکای زێڕنگەران: هەر پارچە زێڕێک كوالێتییەکەی باش نه‌بێت مۆڵه‌تى هێنانى پێنادەین

گوته‌بێژى سه‌ندیكاى زێڕنگرانى كوردستان ڕایگه‌یاند پیشووتر بڕێك له‌و زێڕه‌ى ده‌هاته‌ هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵێك مادده‌ى نازێڕى تێدابوو و به‌ نرخى زێڕیش به‌ هاووڵاتیان ده‌فرۆشرا به‌ڵام ئێستا به‌ هاوكارى كۆنتڕۆڵى جۆرى ئه‌و کێشەیەمان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

هه‌ندرێن وه‌رتى، گوته‌بێژى سه‌ندیكاى زێڕنگەرانى كوردستان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "تا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێك له‌ زێڕنگەران كاتێك زێڕیان هاورده‌ ده‌كرد كۆمه‌ڵێك شتى وه‌ك به‌رد و پلاستیك و بۆیاغ كه‌ به‌ زه‌ڕنیخ ده‌ناسرێت له‌گه‌ڵ زێڕه‌كه‌یان ده‌كڕى و به‌هه‌مان نرخى مسقاڵى زێر به‌ هاووڵاتیانیان ده‌فرۆشته‌وه‌،كه‌ ئه‌وه‌ش گونجاو نییه‌".

گوتیشى: "به‌ هاوكارى كۆنتڕۆڵى جۆرى خشڵ توانیمان چاودێریی هاورده‌كردنى زێر بكه‌ین و ئه‌و زێڕى كه‌ كوالێتى و جۆرى باش نه‌بێت مۆڵه‌تى هێنانى پێنه‌ده‌ین،هاوكات نووسراومان بۆ زێڕنگران كرد كه‌ هه‌ر زێڕنگرێك له‌و بڕه‌ زێڕى ده‌یفرشێت ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر چوارى به‌رد و خشڵى جوانكارى بێت ئاساییه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".

هه‌ندرێن وه‌رتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كر: "به‌هۆى نه‌بوونى شاره‌زایى پێویست و ئامێرى پێشكه‌وتوو تا ئێستا نه‌توانراوه‌ زێر به‌شێوه‌ى قاڵب هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و لێره‌ جۆر و شێوه‌ى زێڕى لێ دروست بكرێت".