هەندێک جار پیاوان بە هۆکارێکی تایبەت ریش دەهێڵنەوە. ریش دانان جگە لەوەی ستایل و شکڵ و شێوازێکی جیاواز بە دەموچاوی پیاو دەدات، کاریگەرییشی هەیە لەسەر پێست.
بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕانی بواری پێست، هێشتنەوەی ریش کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر پێست، ئەوان لە بەشی جوان ببە لە پێگەی فەرمیی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، ئەو پیاوانەی ریش دەهێڵنەوە، لەچاو کەسانی تر کە ریش ناهێڵنەوە، زۆر درەنگتر پێستیان پیر دەبێت. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ریش شێداریی دەموچاو مسۆگر دەکات و کاریگەریی هەیە لەسەر جوانبوون و گەنج مانەوەی پێستی پیاوان.