ساقی وەرە لام حاڵم ببینە
تێکە پیاڵەیەک مەی بۆ ئەم بەندە
مەگەر لە مەودای مەستیی دەفرێکدا
لە دەما دیار بێت ترووسکەی خەندە
من هەڵوەریوم وەک گەڵای پاییز
کەوتووم لەژێر پێی باڵندەکانا
خەمی دووریی تۆ ژینی شێواندووم
بە چەرخی دەستی ئەو دابڕانە
ئەوەی کە تۆزێک دڵنەواییم کات
یاخود بۆ لای خۆی کە بم باتەوە
چریکە و سۆز و ئاوازی تۆیە
لە ناخی مندا دەنگ ئەداتەوە
ئێستاش لە پێکی خەمی ڕابردووم
ئەنۆشم چێژی ئازار و گریان
دریخ کە نیە ڕێ نیشاندەرێک
بمهێنێتەوە سەر ڕێگەكەی ژیان