لە شاری ئەدەنا لە توركیا، دەزگاكانی ئاساییش ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان بۆ دەستگیركردنی چەند ئەندامێكی سەر بە داعش دەستپێكردووە و توانیویانە هەشت کەسیان دەستگیر بكەن.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان کردووەتەوە لەسەر داوای داواكاری گشتی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نۆ ئەندامی سەر بە گرووپی تیرۆرستی داعش دستی پێ كرد و توانیان هەشت کەسیان دەستگیر بكەن، كە چوار کەسیان ناسنامەی عێراقییان هەیە و پێنجیشان ناسنامەی سوورییان هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو كەسانە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە زانیارییان گۆڕیوەتەوە و لەوێ یەكتریان ئاگادار كردووەتەوە تاکوو لە ئەدەنا كردەوەی تیرۆریستی بکەن و دوای لێكۆڵنەوەکان دەركەوتووە کە ڕاستە ئەو كەسانە ئامادەكارییان بۆ کردەوەی تیرۆریستی کردووە.