له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 500 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 500 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 502 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌‌‌‌ 18/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 453 ھەزار و 526 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 28 ملیۆن و 381 ھەزار و 220 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 502 هه‌زار و 544 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 18 ملیۆن و 596 ھەزار و 497 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.