کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور و كه‌مێك تۆزاوى ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانى پارێزگاكه‌ش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌، له‌ سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى‌ 19/2/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانى هه‌رسێ پارێزگاكه‌ش، ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

 

May be an image of monument and text

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text