جۆری زیپکەکەت بناسە و چارەسەری بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جۆری زیپکەکەت بناسە و چارەسەری بکە

 

ئەو زیپکانەی لەسەر دەموچاو دروست دەبن، دەبێت بەپێی جۆریان دەرمان و چارسەر بکرێن، بۆ نموونە، هەندێک لە زیپکەکان بە شێوەی سروشتی سەرەکەیان مەیلەو ڕەشە و ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە، کاتێک دەستیان لێ دەدەی و دەیانتەقێنی، تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی لادەچن، بەڵام سەرلەنوێ وەکوو خۆیان لێدێتەوە. جۆرەکەی تری زیپکە ئەو زیپکانەن، کە سەرەکەیان بە شێوی سروشتی مەیلەو سپییە و زیاتر ریشەی لەژێر پێست داکوتاوە، بۆیە لەکاتێکدا دەستکارییان دەکەی و دەیانتەقێنی، ئەگەری زۆرە بەکترییاکان بەئاسانی بچنە ناو پێستتەوە و شوێنەواری ئەم جۆرە زیپکانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێست دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پەڵەی قاوەیی، یاخود لە هەندێک حاڵەتدا هۆکارە بۆ دروستبوونی کیس لەژێر پێستدا، بۆیە پزیشکانی بواری پێست جەخت دەکەنەوە، بە هیچ شێوەیەک دەست لە زیپکەکان مەدەن. سەبارەت بە چارەسەرکردنیش، وا باشترە سەرەتا جۆری زیپکەکە بناسی.

پزیشکانی ئەم بوارە بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە، ئەگەر زیپکەکان مەیلەو ڕەشن، هۆکارەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ ئاڵوگۆڕی هۆرمۆنەکان، جگەرەکێشان، پێستی زۆر چەور و زۆر بەکارهێنانی مەکیاج. باشترین چارەسەر بۆ ئەم جۆرە زیپکانە، پاکڕاگرتنی پێست، بەکارهێنانی بەردەوامی دژەخۆر و بەکارهێنانی ئەو مەکیاجانەیە، کە خاڵین لە کهوول و سوودوەرگرتن لە خواردنی ڤیتامینی جۆری A و بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی هەڵگری ئەم ڤیتامینەن. بە هەمان شێوە زیپکە سەر سپییەکان بە هۆکاری ئاڵوگۆڕی هۆرمۆنەکان و چەوریی پێست و ئارەقکردنی زۆر و ژینگەی پیس سەرهەڵ دەدەن، باشترین چارەسەر بۆ ئەم جۆرە زیپکانە، شۆردنی رۆژانەی پێست بە سابوون، بەکارهێنانی دژەخۆر، کەڵکوەرگرتن لەو مەکیاجانەی خاڵیین لە چەوری و لە هەر دوو حاڵەتیشدا وا باشترە، کە سەردانی پزیشک بکەی.