لاوان بنیاتنەری ئایندەی كوردستانن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لاوان بنیاتنەری ئایندەی كوردستانن

یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان رێكخراوێكی جەماوەریی دیموكراتی مەدەنی ئازادە، تێدەكۆشێت لە پێناو چەسپاندنی ماف و داخوازییەكانی لاوان و بەشداریكردنیان لە بونیادنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی لە چوارچێوەی پرەنسیپەكاندا، ئەم رێكخراوە لە 18-2-1953 لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی نەمری باوكی ڕوحی و نەتەوەییمان، دامەزرا.‎

ئێستا 68 ساڵ بەسەر  دامەزراندنی ‌یەكێتیەكەمان تێدەپەڕێت، ‌لەو یادەدا جێی خۆیەتی پیرۆزبایی لە سەرۆک و ڕێبەری كورد، جەنابی سەرۆک بارزانی‎ و  سەركردایەتیی یەكێتی لاوان و ئەندامانی و  سەرجەم ‌لاوانی ‌كوردستان بکرێت.

یەكێتییەكەمان ‌مێژووێكی ‌پڕ ‌سەروەری ‌ ‌لە بەشداریکردن لە خەبات و بەرخودانی بزاڤی نەتەوەیی كوردستان هەیە و بارزانی ‌نەمر بە ”‌شوڕەی ‌پۆڵایین ‌بۆ ‌پاراستنی ‌كوردستان“، وەسفی کردووە.

تێکڕای ئەندامانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی كوردستان‌ شانازی بە خاک، و نیشتمان و ئاڵای کوردستان دەکەن و لە رۆژە سەختەکاندا، پێشمەرگەئاسا ئامادەی گیانبەختکردنن بۆ سەروەریی کوردستان و چەندین قوربانییان داوە و دەیدەن.

ئێمە لە یەكێتیی ‌لاوانی دیموكراتی كوردستان ‌بەردەوام جەخت لەوە دەکەینەوە، كە لاوانی کوردستان سەروەتێكی گرنگی ئەم نیشتیمانەن، بۆیە داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان سوود لە‌ ‌تواناكانیان ‌ وەربگرن ‌و ‌كار ‌بۆ سەرخستنیان‌ بكرێت و بواریان بۆ برەخسێنن.

دابینکردن و بەدەستهێنانی مافە‌ ڕەواكانی‌ خەڵكی‌ كوردستان بە گشتی و لاوان بە تایبەت‌ بەردەوام ئامانجی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە.

سەری ‌ڕێز‌  ‌‌بۆ‌ شەهیدانی‌ كورد و كوردستان ‌دادەنەوێنین

هەر بەرز و‌ پیرۆزبێت‌ 18ـی شوبات