باران حه‌كیمی، خانمه گۆرانیبێژی كورد، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ مانگی نه‌ورۆزی داهاتوو، گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ركێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
باران حه‌كیمی به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "بۆ مانگی نه‌ورۆز گۆرانییه‌كی ههڵپهركێم ئاماده كردووه و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كلیپی بۆ ده‌كه‌م".
گوتیشی: "به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه نه‌متوانیوه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانم ته‌واو بكه‌م و بڵاویان بكه‌مه‌وه، به‌هیوام كۆرۆنا نه‌مێنێت و به‌ته‌واوی ده‌ست به ژیانی ئاسایی بكه‌ینه‌وه".
باران حه‌كیمی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.