کتێبی (هەستی تەندروستی) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی (هەستی تەندروستی) چاپ و بڵاو کرایەوە

خانمە پزیشك و نووسه‌رى بوارى ته‌ندروستى، عه‌تیه‌ حه‌مه‌سه‌عید په‌رتووكێكى بەناوی (هەستی تەندروستی) کە تایبەتە به‌ ته‌ندروستیى ئافره‌تان و کۆەرپە، چاپ و بڵاو كرده‌وه‌ ڕاشی گه‌یاند له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا هه‌زار دانە له‌و كتێبه‌ به‌بێ به‌رانبه‌ر  بڵاو دەکاتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خانمه‌ نووسه‌ر و پزیشكى ئافره‌تان و منداڵان، عه‌تیه‌ حه‌مه‌سه‌عید به‌  (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كتێبه‌ 280 لاپه‌ڕه‌یە و له‌ ئێران چاپ كراوه‌ كه‌ خۆى له‌ كۆمه‌ڵێك وتاى ته‌ندروستیى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان و كۆرپەلە و منداڵاندا‌ ده‌بینێته‌وه‌".

گوتیشى: "له‌ كتێبه‌كه‌دا به‌ زمانێكى پاراو و ئاسان باسم له‌و گرفته‌ ته‌ندروستییانه‌ كردووه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووى ئافره‌تان و كۆرپه‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ ژیانى هاوسه‌رگیریدا‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئافره‌تان به ‌شێوه‌یه‌كى نازانستى و ته‌ندروستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئافره‌تێك ئه‌و كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌".

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌شى دووه‌مى په‌رتووكه‌ش چاپ دەکات و له‌ قۆناغى یه‌كه‌میشدا هه‌زار دانه‌ له‌و په‌رتووكه‌ به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌داته‌ خوێنه‌ران.

عه‌تیه‌ حه‌مه‌سه‌عید خاوه‌نى سه‌دان وتار و چاوپێكه‌وتنى ته‌ندروستیى تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان و منداڵانه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین په‌رتووكیه‌تى كه‌ چاپ و بڵاوى بكاته‌وه‌.