هاوسەرۆکێکی بۆردى ڕێکخراوە ژینگەییەکان ڕای گه‌یاند به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى كه‌رتى ژینگه، یاداشتێكى 15 خاڵییان داوه‌ته ئەنجوومەنی باڵای پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
مه‌عرووف مه‌جید، هاوسەرۆکێكى بۆردى ڕێکخراوە ژینگەییەکان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ئێستا وەرزی بەهار و گەشت و سەیران نزیك بووه‌ته‌وه، وه‌ك بۆردى ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان كه له ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوى ژینگه‌یى پێك هاتووه، یاداشتێكى 15 خاڵییمان دایه ئه‌نجوومه‌نى باڵاى پاراستن و چاككردنى ژینگه له ده‌سته‌ى ژینگه‌ی پاراستن و چاککردنی – حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
گوتیشى: "ناوه‌ڕۆكى ئه‌و یاداشتە پێكهاتبوون له دروستکردنی پۆستەری مەودای ژینگەیی بە دەنگ و ڕەنگ و نووسین، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دروستکردنی کورتە فیلمی ژینگەیی ئامانجدار لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە بدرێتە کەناڵە میدیاییەکان، هاوكات بڕوشەر بۆ گەشتیاران بە زمانی عەرەبی و فارسی و کوردی چاپ بكرێت".
مه‌عوروف مه‌جید ڕوونیشی كرده‌وه: "لە یاداشته‌كه‌دا داوایان كردووه بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکانیان له ڕۆژانى گه‌شتكردندا كیسى نایلۆن بدرێته گه‌شتیاران و حاوییەی خۆڵ و خاشاك لە ناوچە گەشتیارییەکان دابندرێت".
مه‌عرووف مه‌جید باسى ئه‌وه‌شى كرد:" له ڕۆژانى گه‌شتكردندا هه‌ندێك كه‌س ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ ڕاوكردن و سه‌پێچىی ژینگه‌یى، بۆیه داواى ئه‌وه‌شیان كردووه كه له ڕۆژانى گه‌شتكردندا مەفرەزەی تایبەتی چالاکییە مەدەنییەکان و پۆلیسی دارستان و ناوخۆ بۆ ناوچە گەشتیارییەکان دابین بكرێن".