پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کۆماری رووسیای فیدراڵ ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی پووچەڵ دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، میدیا رووسییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە هێزە ئەمنییەکانی ولاتەکەیان 19 کەسیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دەستگیر کردووە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەو 19 کەسە بەنیازبوون کردەی تیرۆریستی لە ناوچەی قەوقاز لە رووسیا بکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنیان، بۆمب، پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و چەندین چەک لە ماڵی ئەو 19 کەسە، دەستی بەسەردا گیراوە.