له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 499 ھەزار کەس بەھۆی پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشهممه 17/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 381 ھەزار و 220 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشهممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 28 ملیۆن و 317 ھەزار و 703 كهس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 499 ههزار و 991 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 18 ملیۆن و 479 ھەزار و 418 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.