بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه 18/2/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.
كه‌شناسی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئەمڕۆ خێرایی با بەردەوامى دەبێت، سبەى کۆتایى دێت، هه‌روه‌ها ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچە لە کاتى بارانبارین هەورەتریشقەش دەبێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، سبەى بارستەهەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و هەندێك قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان، بەفر دەبارێت.



