لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە ئیستەنبۆڵ 30 كەس دەستگیر كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە ئیستەنبۆڵ 30 كەس دەستگیر كران

هێزەكانی ئاساییش لە ئیستەنبۆڵ، بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی سەر بە فەتحوڵا گولەن، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ١٩ ناوچەی ئەو شارە بەڕێوە بردووە و توانیویانە ٣٠ كەس دەستگیر بكەن.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٣١ كەس دەرچووە كە بە نهێنی كاریان بۆ  گرووپەكەی فەتحوڵا گولەن كردووە، بەڵام لەو ژمارەیە توانراوە ٣٠ كەس دەستگیر بكرێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ٣٠ كەسە ژووری نهێنییان هەبووە و لەو ژوورە نهێنییانەدا كاری سیخۆڕیان كردووە و زانیاریی ئەمنییان بۆ گرووپەكەی فەتحوڵا گولەن ناردووە.

بۆیە كاتێك ژوورە نهێنییەكان دەستنیشان كراون ،هەڵیانكوتاوەتە سەریان و دەستیان بەسەر چەندین ئامێری قەدەغەكراو و پارەیەكی زۆردا گرتووە.