شەوی ڕابردو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی 2ی2021، ڕەشەبایەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە.
لە سنووری سلێمانی و قەزای شارەزوور كاریگەریی ئەو ڕەشەبایە بووە هۆی كەوتنی تاوەری ئامێرەكانی پەیوەندی و شکانی لق و پۆپی دار و درەخت و تلدانی عەرەبانە و پێداویستیی دەستفرۆشانی ناو بازاڕەکان، بە جۆرێك لە هەندێك لە رێگەوبانەكانیش ئاستەنگیی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە.