توركیا١٠٠ ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا دەهێنێتە وڵاتەكەیانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیا١٠٠ ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا دەهێنێتە وڵاتەكەیانەوە

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی توانی لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی گرێبەست بكات بۆ هێنانی پێكوتەی كۆرۆنا، بەڵام ژمارەی ئەو پێكوتەیەی گەیشتووەتە توركیا وەكوو پێویست نییە و بەشی هاووڵاتییان ناكات، بۆیە وەزیری تەندروستیی توركیا بەڵێنی بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی داوە لە مانگی نیساندا١٠٠ ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا بگاتە توركیا.

فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركیا ئاماژەی بەوە داوە لەگەڵ كۆمپانیای (سینۆڤاك)ی چینی گرێبەستیان كردووە تا بتوانن لە مانگی نیسانی ٢٠٢١دا نزیكەی ١٠٠ ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنا بگاتە توركیا.

فەخرەدین كۆجا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئێمە لە نزیكەوە چاودێریی (سینۆڤاك)مان كرد بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی كۆرۆنا و ئەوان بە شێوەیەكی زانستی كاریان لەسەر ئەو پێكووتەیە كردووە، هەروەها ئەو پێكوتەیە لەگەڵ توركیا دەگونجێت و بۆ هەڵگرتنیش لە كۆگاكانی توركیا زۆر ئاسانە و كاریگەرییەكەشی زۆر زۆر باش و ئەرێنییە".

وەزیری تەندروستیی تورکیا باسی لەوەش كردووە، تەنیا پێكوتەی (سینۆڤاك) نایەتە توركیا، بەڵكوو لەگەڵ دوو كۆمپانیای تریش قسەیان كردووە و گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كڕینی پێكوتە، بۆیە رەنگە هەر لە مانگی نیساندا لە پاڵ سینۆڤاك، پێكوتەی سپۆتنیك 5 و FAZ3 بگاتە توركیا.