ئیدارەی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر گرێبەستێکی سەربازی بۆ فرۆشتنی مووشەکێکی پێشکەوتوو بە میسر، دەدات.
گرێبەستەکە بە بەهای 197 ملیۆن دۆلار لەنێوان ئەمریکا و میسر واژۆ کراوە و تایبەتە بە پێدانی مووشەکی جۆری (RAM rockets block 2A) و کەلوپەلە پێویستییەکانی بە میسر.
سوپای میسر ئەو مووشەکانە لە پاراستنی کەناراوەکانی وڵاتەکەی و کەناڵی سوێس لەنێوان دەریای سور و دەریای ناوەڕاست، بەکار دەهێنێت.
ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیی بەرگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو گرێبەستە سەربازییەی لەگەڵ میسر واژۆ کراوە پاڵپشتیی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی تاواناکانی هاوپەیمانێکی ئەمریکا، دەکات.