بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى چالاكبوونى خێرایی با بڵاو كرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئێستا خێرایی با چالاك بووه، له هه‌ندێك ناوچه خێرایی با گه‌یشتووه‌ته 40 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، بۆ ئه‌مڕۆش خێرایی با به‌رده‌وام ده‌بێت".
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه، سبه‌ى پێنجشه‌ممه، كاریگه‌ریی خێرایی با كۆتایی بێت.