دوای زیاتر لە ساڵێک دوورکەوتنەوەی، هاوسەری کیم جۆنگ ئون دەردەکەوێتەوە و سەرنجی میدیاکان رادەکێشێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، رۆژنامەی (رۆدونگ سینمۆن)ی فەرمیی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور، چەند وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ری سول جۆی هاوسەری، بڵاو کردووەتەوە.
کیم جۆنگ ئون و ری سول جۆ بەشدارییان لە ئاهەنگێکی میویکدا کردووە، کە بۆ یادی لەدایکبوونی کیم جۆنگ ئیل، باوکی کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور، رێکخرابوو.
پێشتر ری سول جۆ زۆربەی کات لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی هاوسەرەکەی دەردەکەوت، بەڵام زیاتر لە ساڵێکە بەشداریی هیچ رێوڕەسمێکی نەکردبوو.