رۆژنامەیەک: ئێران 200 مووشەکی درێژمەودای لە عێراق دژی ئیسرائیل جێگیر کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رۆژنامەیەک: ئێران 200 مووشەکی درێژمەودای لە عێراق دژی ئیسرائیل جێگیر کردووە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران 200 مووشەکی درێژمەودای لە عێراق بەڕووی ئیسرائیل، جێگیر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-2-2021، رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێران سەدان مووشەکی هەیە، کە دەگەنە وڵاتی ئیسرائیل.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، کە سوپا و هێزە ئێرانییەکان 200 مووشەکی درێژمەودایان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، جێگیر کردووە.

هەروەک رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی پێکردووە، بەهانەی ئێران بۆ جێگیرکردنی مووشەکە درێژمەوداکان لە عێراق ترسی هێرشی لەناکاوی ئیسرائیلە بۆ سەر ئامانجەکان لەسەر خاکی ئێران.