دەستەی وەبەرهێنان: ڕووپێوییەک بەمەبەستی زانینی ئاستی پێویستیی ناوخۆ بۆ بەرهەمە پیشەسازیەکان ئەنجام دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەستەی وەبەرهێنان: ڕووپێوییەک بەمەبەستی زانینی ئاستی پێویستیی ناوخۆ بۆ بەرهەمە پیشەسازیەکان ئەنجام دەدرێ

به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێرى و یاسایى له‌ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و دامه‌زراندنى كارگه‌،ڕووپێوییەک بۆ زانینی ئاستی پێویستیی ناوخۆ بۆ بەرهەمە پیشەسازیە هاوردەکان ئەنجام دەدرێ.

موخڵیس سه‌لیم، بە (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستى زانینى پێویستیى به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كان سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ین له‌و به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییانه‌ى هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین به‌ زۆرى چ به‌رهه‌مێك له‌ناوخۆ ساغ ده‌كرێته‌وه‌".

گوتیشى: "دواتر ئه‌و ڕووپێوییه‌ ده‌كه‌ینه‌ ئامارێك و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوه‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ له ‌كارگه‌ى پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م بهێنین و پێویستمان به‌ هاورده‌كردنیان نه‌بێت".

باسی لەوەش کرد: "به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ كه‌ پلانى پڕۆمۆشن جێبه‌جێ بكه‌ین كه‌ پێدانى شاره‌زایى و ڕیكلامه‌ له‌ڕێگه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى بیانى له ‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ئه‌و بوارانه‌ى وه‌به‌رهێنان كه‌ ده‌ویسترێت له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێن".